لاوان و وه‌رزشی عێراق پشت به كه‌رتی بانكی ده‌به‌ستێت بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانی

وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق
SNN Sport
وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق رێكکه‌وتنێكی هاوكاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی واژوو كرد ، وه‌ك به‌شداریكردنێكی له پاڵپشتی و شیاوكردنی پرۆژه وچالاكییه لاوانییهكان و وه‌رزشییه‌كان ، سەرەڕای سپۆنسه‌رکردنی یانه و یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان له لایه‌ن بانكه‌كه‌وه.
عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ كارتی بانكی حكومی و تایبەت له پاڵپشتی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و لاوان زۆر گرنگه ، ئەمەش لە سایه‌ی كه‌می بودجه‌ی وه‌زاره‌ت له دۆخی ئێستادا ، له رێگای سپۆنسه‌ركردن وپێدانی قه‌رز بۆ پرۆژه وه‌رزشییه‌كان و چالاكی جۆراو جۆر له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له سه‌نته‌ره‌كانی لاوان و یه‌كیتییه وه‌رزشییه‌كان ، به هۆی ئه‌م كاره چ رۆڵێكی ده‌بێت له دروستكردنی تواناكانی ئه‌م كهرتە گرنگه ، كه به‌شداری ده‌كات له خۆگرتنی وزه‌ی لاوان و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كاری جیاواز”.
عه‌دنان ده‌رجاڵ ستایشی ئیداره‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی كرد ، بۆ له خۆگرتنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگه ، له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی بانكی عێراقییه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی لاوان وه‌رزش له عێراق.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


