
پەرلەمانی کوردستان
SNN- بریار محەمەد
دوای سێ دانیشتن لەسەر پرۆژەیاسای لەئەستۆكردنی فەرمانبەرانی کوردستان، ئەمڕۆ بە دەنگی 71 پەرلەمانتار پرۆژەیاساكە پەسەند كرا و فراکسیۆنی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
پرۆژە یاسایی لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لە 18 مادە پێكدێت و ناوەڕۆكی پرۆژەكەش بریتییە لەوەی كە پێویستە لە مەودوا فەرمانبەران و راسپێردراوان پارێزگاری لە موڵك و ماڵی دەوڵەت بكەن و هەر فەرمانبەرێكیش ئەو یاسایەی پێشێلكرد، سزا دەدرێت .
هاوکات فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت: “ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەکی تێپەڕاند کە هیچ خزمەتێک بە چینی فەرمانبەران ناکات، بۆیە دەنگمان بە یاساکە نەداوە”.
کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: “بەپێی یاساکە دەبێت ئەگەر هەر فەرمانبەرێک لەنێو فەرمانگەکەی شتێک لەدەستیدا بشکێت یان بسووتێت، دەبێت خۆی بیکڕێتەوە، ئەگەر فەرمانبەرەکە مرد یان هەر شتێکی تر، دەبێت کەسێکی نزیکی پارەکەی بداتەوە”.
شیرین ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لەبارەی کۆبوونەوکە و دەنگدان بە یاساکە دەڵێت “پەرلەمان لەسەر مووچەی مووچەخۆران كۆبوونەوە ناكات، بۆیە وەك ناڕەزاییەتییەك لەسەر دواكەوتن و بڕینی مووچە كە پەرلەمان هیچ هەڵوێستی نییە و دانیشتن ناكات لەسەری، بۆیە دانیشتنەكەی پەرلەمانمان بەجێهێشت و بایکۆتمان کرد.”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



