یهكێتى پیاوان هۆشدارى دهدات: تووندوتیژى بهرامبهر پیاوانى كوردستان زیادیكردووه

پیاوێك كه تووندوتیژى بهرامبهر كراوه | فۆتۆ: MUNDO
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی یەكێتیی پیاوانی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوهكو سەرەتای ئەم مانگە 486 سكاڵا و حاڵەتی تووندوتیژی دژ بە پیاوان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان تۆماركراون و 47 پیاویش خۆیان كوشتووە.
بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بۆ ئەمساڵى 2020 حاڵەتەكانی تووندوتیژی دژ بە پیاوان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادییان كردووە، بەجۆرێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوهكو سەرەتای ئەم مانگە، لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم نووسینگەكانمان 486 حاڵەتی تووندوتیژی و سكاڵایان لەسەر پیاوان تۆماركردووە”.
وتیشى: “هەر لەم ساڵدا 47 حاڵەتی خۆكوشتن لە لایەن پیاوانەوە تۆماركراوه، ئەم حاڵەتانە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ دوو هێندە زیادیكردووە، هاوكات بەپێی بەدواداچوونەكانمان ساڵانە نزیكەی 10 حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆمار دەكرێن، ئەوە سەرەڕای ئەو حاڵەتانەی كە ناگاتە دەست رێكخراوەكەمان و تۆمارناكرێن”.
سكرتێری یەكێتی پیاوان ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری زۆربوونی خۆكوشتن و زۆر بوونی تۆماركردنی سكاڵاكان بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، سەرەكیترینیان بەردەوامی قەیرانی دارایی و لێكتێنەگەیشتنی خێزانەكانە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



