
شاری هەولێر و دهۆک
SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەلێت: “نەك لە دهۆك و لە هەولێر، بەڵکو لە تەواوی هەرێمی كوردستان و نێو پەرلەمانی كوردستانیش ئۆپۆزسیۆن نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت، چاودێرێکیش دەڵێت: “لە سیاسەتدا هەر کات یەک تونێل هەڵبژێریی، ئەوا دەگیرێت”.
شایان عەسكەری ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەڕاستی بەرەی ئۆپۆزسیۆن نەیتوانیوە وەكو پێویست بە كاری خۆی هەڵبستێت، رەنگە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك حزبە باڵا دەستەكان رێگا بە لایەنی ئۆپۆزسیۆن نەدەن وەكو پێویست كار بكات، بەڵام لە تەواوی كوردستان ئێستا رەخنە لە لایەنی ئۆپۆزسیۆن هەیە”.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: “منیش هەستم بەوە كردووە كە بەڕاستی ئۆپۆزسیۆن رۆڵێکی خراپ دەبینێت و بە ئەركی خۆی هەڵنەستاوە وەک بەرەیەکی راستەقینەی ئۆپۆزسیۆن” .
ئەو ژنە پەرلەمانتارە هیواش دەخوازێت “لایەنی ئۆپۆزسیۆن واز لە قسەی سەر شاشەی كەناڵەكان بهێنن بە كردار ئیش بكەن، نەك تەنها بە قسەی باق و بریق و بەكردار ئیش بكەن”.
وتیشی: “هیوادارم لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە دانیشتنەكانی پەرلەمانیش ئامادەبوونی باشتریان هەبێـت و جگە لە دانیشتنەكان لە لیژنەكانیش ئامادەبوونیان وەكو پێویست نییە، بۆیە هیوادارین لە نێو پەرلەمانی كوردستان و تەواوی كوردستانیش بتوانن بە كاری خۆیان هەستن و بتوانن خزمەت بە هاووڵاتییان بكەن” .
لای خۆشیەوە سەعید ئیسماعیل چاودێری سیاسی لەشاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت “کێشەی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە چالاکی سیاسیی خۆی لە میدیا و هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کورتکردووەتەوە، هەڵبژاردنێک هەموو جارێک لە کاتی خۆیدا بکرێت تەنانەت لە خودی ئەم حزبانەدا نییە”.
وتیشی: “ئۆپۆزسیۆن، بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە هەڵبژاردن دەتوانێت دونیا بگۆڕێت، بەڵام دەرکەوت لەڕێی هەڵبژاردنەوە هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە رووینەداوە ئەگەرچی ئەمە مانای پشتکردنە هەڵبژاردن نییە، بەڵکو مەبەستەکە یەک پرەنسیپی گرنگە لە سیاسەتکردندا”.
ئەوەشی خستەڕوو :پێویستە دەنگدان و هەڵبژاردن تەنها یەک میکانیزم بێت بۆ گۆڕانکاریی و ریفۆرم نەک هەموو گۆڕانکاریی و چاکسازییەک وا ببینرێت کە هەڵبژاردن دەتوانێت بیهێنێت، وەک چۆن ئابووریی هەرێم لەسەر یەک بۆری نەوت وەستاوە و کە دەمی بۆرییەکە گیرا، ئیدی ئابورییەکە دەتەپێت، بەهەمان شێوەش لە سیاسەتدا هەر کات یەک تونێل هەڵبژێریی، ئەوا دەگیرێت و پرۆژەکانت دەتەپن.
بەوتەی ئەو ئۆپۆزسیۆن دەقاودەق وایکردووە: سیاسەتکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانییدا کورتکردەوە و دیموکراسیی لە ئاستەکانی تردا گەشەی نەکرد و هاوپەیمانیی عێراقیی و جیهانیشی فەرامۆشکرد.
لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و تەنانەت حزبی شیوعیش خۆیان بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەزانن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



