یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ به‌شداریكردن له خولى پله‌یه‌كى عێراق سێ یاریزان ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانى

یانەی نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دواى بڕیارى كۆتاىی به‌شداریكردنیان له خولى پله‌یه‌كى عێراق، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى نه‌ورۆز دواى ده‌ستنیشانكردنى ستافى راهێنه‌ران ده‌ستیان به به‌هێزكردنى پێكهاته‌كه‌یان كردووه‌و سێ یاریزانیشیان بۆ پێكهاته‌كه بانگێشت كردووه.
یانه‌كه جگه له هێنانى یاریزانێكى خولى عێراق، بۆندیشیان له‌گه‌ڵ یاریزانێكی پێشووى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى واژوو كردووه و یاریزانێکی تیپی لاوانیش گرێبەستی نوێی لەگەڵ کراوە.
نه‌وا له‌تیف به‌رپرسی راگه‌یاندنى یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد:” یانه‌كه‌مان به فه‌رمى بۆندی بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌گه‌ڵ یاسر ناجی ئیمزا كردووه كه پێشتر بۆ یانه‌كانى سامه‌ڕا و به‌له‌د و زێره‌ڤانى و هه‌ندرێن یارى كردووه ئه‌وه‌ش له پێناو به‌هێزكردنى پێكهاته‌كه‌مان و گه‌یشتنمان به خولى نایابى عێراق”.
راشیگه‌یاند:” ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌مان بۆ خولى پله‌یه‌كى عێراق بۆندى له‌گه‌ڵ رێكان رزگار یاریزانى پێشووى یانه‌كانى سلێمانى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئیمزا كردووه، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د دلاوه‌ر یاریزانى لاوانى یانه‌كه كه بۆ یانه‌ى سیروانى نوێ یارى كردووه بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرا.
یانه‌ى نه‌ورۆز به‌ئامانجى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى عێراق ئه‌مساڵ به‌شدارى ركابهریهكانى خولى پله‌یه‌كى عێراق ده‌كات و له ئێستادا به‌رپرسانى یانه‌كه به‌ئامانجى به‌هێزكردنى پێكهاته‌كه‌یان یاریزان ده‌گوازنه‌وه ریزەکانیان.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



