
SNN
بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سوباح ئەلئەحمەد سەباح میری کوێت سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شێخ نەواف ئەلئەحمەد دەکات کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز جەنابی شێخ نەواف ئەلئەحمەد جابر ئەلسوباح میری دەوڵەتی کوێت:
هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ سوباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح-مان بە نیگەرانییەکی قوڵەوە پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دەردەبڕین لەڕێگەی جەنابتانەوە بە بنەماڵەی بەڕێزیان و گەلی کوێتی برا و داواکارین لە یەزدانی مەزن لە کۆچکردوو خۆشبێت و ئارامی و سەبووریش بە ئێوە ببەخشێت.
لەم بۆنە خەمناکەدا جەخت لە پەرەپێدانی برایەتیی هەمیشەییمان دەکەینەوە کە لەنێوان میری کۆچکردوو و جەنابی مام جەلالدا هاتۆتە ئاراوە خوا لێیانخۆشبێت. هەمیشەش بە شانازییەوە یادی ئەو هەڵوێستە مەردانانەی میری کۆچکردوو دەکەینەوە کە هەوڵی بۆ داوە لەنێوان گەلی ئێمە و کوێتدا بۆ رەخساندنی خۆشەویستی و برایەتی و ئاشتی.
خوای گەورە کوێت و گەل و سەرکردایەتییەکەی بپارێزێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



