
دابه‌زینى نرخى نه‌وت | فۆتۆ: AAPG
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زینێكى پێوانه‌ى تۆماركرد و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 40 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
به‌گوێره‌ى پێنوێنى بازاڕه جیهانییه‌كانى وزه، ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 40 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت به‌ڕێژه‌ى 0.9%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه، هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكسس به 38 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه، واته، به‌ڕێژه‌ى 0.92% نرخه‌كه‌ى دابه‌زیووه.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى سه‌رما و دووباره هه‌ڵكشانه‌وه رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا و زریانى گه‌وره‌ى لۆرا كه ئه‌مریكا گرتووه‌ته‌وه.
شاره‌زایانى بوارى وزه خۆشبین نین به‌م نرخانه و پێشبینیش ناكه‌ت تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو نرخى نه‌وت ببێته نرخى دڵخوازى ئه‌وان، له‌و باره‌یه‌وه راسل هاردى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى (Vitol Group) كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى بوارى بازرگانى نه‌وت ده‌ڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌م نرخى نه‌وت له 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بمێنێته‌وه تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو”.
هاوكات دوێنێ حكومه‌تى ڕووسیا داواى له وڵاتانى جیهان و ئه‌و وڵاته‌كه كرد كه باڵاده‌ستن له بازاڕى وزه‌دا رۆڵى خۆیان بگێڕن له هاوسه‌نگكردنى هاوكێشه‌ى نرخى نه‌وت، چونكه دابه‌زینى زیاترى نرخى نه‌وت زیانى گه‌وره به ئابوورى جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.

دابه‌زینى نرخى نه‌وت
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



