وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەک لەسەر بۆردومانەکەی رەزوانییە دەردەکات

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکەیدا بۆ کونسوڵییەی بەغدا، دەربارەی رووداوەکەی رەزوانییە دەرکرد کە تێیدا 5 کەس بوونە قوربانی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دوو کاتیۆشایەکەوە بەسەر ماڵێکدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە” هەست بە تووڕەی دەکەین، دوای ئەو هێرشە مووشەکییەی کە بەغدای کردە ئامانج و چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی و منداڵی کردە گیانیان لەدەستدا، ماتەمینی خۆمان رادەگەیەنین بۆ گەلی عێراقی بێتاوان کە دووبارە کەوتنەوە ژێر کاری ڕق و توندوتیژی”.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە” گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشترە لەوەی کە ئێستا تیایەتی، بۆیە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق دەکەین بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە” ئێمە زووتر ئاماژە بەوەکرد کە ئەم گرووپی میلیشیایانەی عێراق راستەخۆ لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، ئێران هەرگیز رێگە بە بەرقەراربوونی عێراق نادات، هەروەها ئەم میلیشیایانەش کێشەیەکی گەورەی ئەمنی بۆ عێراق دروست دەکەن”.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
35 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
42 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026 -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
35 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
42 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026



