
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم
SNN
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت “ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر هەرێمی کوردستان”.
ئه‌مشه‌و له سنوورى گوندى شێخ ئهميرهوه كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه له‌لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه 6 مووشه‌ك به ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانى كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نهتهقيونهتهوه و خۆشبه‌ختانه هيچ زيانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه.
دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:
کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش



