
SNN
ئەلێکسی ناڤالی، کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی بەناوبانگی رووسی و رکابەر سەرسەختی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆک، رایگەیاند کە پوتین ژەهر خواردی کردووم، ناشترسم.
دوو مانگ پێش ئێستا ئەلێکس ناڤالی لەنێو فڕۆکەکەیدا کە بەرەو ئەڵمانیا دەڕۆشت لە نێو فڕۆکەکەیدا ژەهرخوارد کرا، بۆیە راستەخۆ لە نەخۆشخانەی (شاریتێ)ی ئەڵمانیا بۆ ماوەی 32 رۆژ چارەسەری وەرگرتووە.
راپۆرتی پزیشکی و راپۆرتی خوێن چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە کە ناڤالی ژەهرخوارد کراوە، خۆشی دوێنێ چوارشەممە لە یەکەم لێدوانیدا وتی “پوتین ژەهرخواردی کردووم و ناترسم”، لای خۆشییەوە مایک پۆمپیۆ لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند: ناڤالی لەلایەن کەسانی دەسەڵاتداری وڵاتەکەیەوە ژەهرخوارد کراوە بەبێ ناوهێنانی هیچ جۆرە کەسێک.
راپۆرتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ناڤالی بە غازی دەمار (نۆڤیتشۆک)ی بەناوبانگی رووسی کە لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی جاران دروستکراوە ژەهرخوارد کراوە لە رێگەی کوپێک چای گەرمەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە تیمەکەی زوو توانیویانە بڕۆن بە هانایەوە لە مردن رزگاریان کردووە.
More News
-
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
4 hours لهمهوپێش



