
پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
SNN
سەرۆكی دەوڵەتان و حكومەتەكانی ئەوروپا داوایان لە توركیا كرد دەستوەردانەكانی خۆی لە شەڕی چەكداری ئێستای ھەرێمی قەرەباخ رابگرێت و دەست بەڕۆڵێكی بونیاتنەر بكات بۆ ھێوركردنەوەی دۆخەكەی ئەوێ.
ئەم لێدوانە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپایی، شارل میشێل لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانیدا لە كۆتایی رۆژی یەكەمی لوتكەی دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل رایگەیاند.
لە وڵامی پرسیارێكی رۆژنامەوانان سەبارەت بە لێدوانی سەرۆكی فرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، كە لە كاتی گەیشتنی بۆ كۆبوونەوەی لوتكەكە رایگەیاندبوو، توركیا چەكدارانی سووریایی گواستووەتەوە بۆ قەرهباخ، میشێل گوتی: پێویستە لە سەر ھەموو لایەك رۆڵێكی بونیاتنەری زیاتر بگێڕن بۆ بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی ھەڵچوون لەو ناوچەیە، ئێمە دەمانەوێت دەستوەردانی دەرەكی رابگیرێت، چونكە رەوشەكە ئاڵۆز دەكات”.
بەپێی راگەیاندراوی لوتكەكە، “ئەنجوومەنی ئەوروپایی داوا دەكات دەستبەجێ كردەوە دوژمنكارییەكان رابگرێن و ھانی لایەنەكانیشی دەدات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە جەخت لە سەر پابەندبوون بەراگرتنی شەڕ بەبەردەوامی و چارهسەركردنی ململانێیەكە بەشێوەیەكی ئاشتیانە بكەنەوە “.
لە راگەیاندراوەكەدا، جەختكراوەتەوە لە سەر ئەوەی” زیانە گیانییەكان و زیانەكان لە رێزی كەسانی سیڤیلدا كارێكی قبووڵكراو نییە و بەھیچ شێوەیەك رێگای سەربازی و دەستوەردانی دەرەكی نابنە چارەسەر بۆ ململانێیەكە و دەبێت ئازەربیجان و ئەرمینیا دەست بە دانوستانی بابەتیانە بكەن و بەبێ مەرجی پێشوەخت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش



