
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا
SNN
سه‌رۆکی فەڕه‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: تورکیا نزیکه‌ی 300 چه‌کداری سه‌ر به گروپه چه‌کداره‌کانی سوریای بۆ پایته‌ختی ئازه‌ربایجان گواستوه‌ته‌وه.
ئیمانوێل ماکرۆن له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌توانێت ئه‌وه پشتڕاست بکاته‌وه، تورکیا 300 چه‌کداری سوری بۆ باکۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان گواستوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن له ناگۆرنۆی قه‌ره‌باخ، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌کدارانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته باکۆ، سه‌ر به‌گروپه چه‌کداریه‌کانی سوریان و له‌حه‌له‌ب کارده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش، هێزێکی دیکه که ژماره‌که‌یان نه‌زانراون له‌لایه‌ن تورکیاوه گه‌یه‌ندراونه‌ته باکۆ بۆئه‌وه‌ی شانبه‌شانی هێزه‌کانی ئازه‌ری شه‌ڕ بکه‌ن”.
سه‌رۆکی فڕه‌نسا ڕاشیگه‌یاند ڕووسیا، ئه‌مریکا و فەڕه‌نسا به‌م زووانه ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتی له هه‌رێمی قه‌ره‌باغی جێناکۆک له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان راده‌گه‌یه‌نن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



