
دیمەنێک لە یاریگای کامپ نۆ
SNN Sport
دوای ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا گلۆپی سەوزی بۆ ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکانی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان هەڵکرد، چاوەڕوان دەکرێت یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە بەرشەلۆنە 30 هەزار هاندەر بە خۆیەوە ببینێت.
لە مانگی شوباتی رابردوو یۆفا رێگەی نەدا لە هیچ یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکان هاندەران ئامادەی یارییەکان ببن،ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام دوای یاری بایرن میونخ و سڤییا لە جامی سوپەری ئەوروپا کە بەشێک لە هاندەران ئامادەبوون، یۆفا بڕیاریداوە رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران بدات، بەڵام بە رێژەیەکی کەمتر لە جاران کە لە %30 دەبێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە بەرشەلۆنە لە یارییەکانی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان 30 هەزار هاندەر ئامادە دەبێت، بەڵام بەو مەرجەی وەزارەتی تەندروستی کەتەلۆنیا رەزامەندی لە سەر نیشان بدات.
لە خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی بەرشەلۆنە لە گروپی حەوتەم بەرامبەر بە یانەکانی یۆڤانتۆس، دینامۆکێڤ،فیرنس ڤارۆس یاری دەکات.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



