
بێڵ و کۆنوای
SNN
دوای تووشبوونی هەریەک لە سەرۆک و خانمی یەکەم، بەڕێوەبەری کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و راوێژکارێکی پێشووی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا بوون.
کیلیان کۆنوای راوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی لە تویتێکیدا نووسیوێتی: “تێستم کردووە بۆ ڤایرۆسەکە و تووشی کۆرۆنا بووم، دڵم لای هەموو ئەوانەیە کە ئەم پەتایە لێیداون”.
لەلایەکی ترەوە بیل ستیبین بەڕێوەبەری کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تووشبوونی بە کۆرۆنا یەکلابووەتەوە و بەمەش دەبێتە یەکەم کەس لە بازنەی نزیکی سەرۆک کە تووشی پەتاکە بووبێت.
پاش ئەوەی کە ترەمپ لە تویتەر رایگەیاند کە خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سایتی (زە گاردیان)ی بەریتانی رایگەیاند: ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كڵیڤلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو تووشى كۆرۆنا بوون.
لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە كە يەكێكە لە ژنە گەورە ڕاوێژكارەكانى ترەمپ، ناوبراو تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و لەڕێگەى ئەوەوە ترەمپ و هاوسەرەکەی تووشبوون.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



