له هه‌ولێر رێژه‌ى ئه‌نجامدانى تاوان له شه‌ودا هه‌ڵكشاوه، هۆكاره‌كه‌ى چییه؟

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كێكى بێ مۆڵه‌تیدا له هه‌ولێر | فۆتۆ: K24
SNN ـ بڕیار محەمەد
ده‌ستگیركردنى بانده‌كانى دزيكردن، كوشتنى هاووڵاتییان له‌نێو ماڵه‌كانى خۆیاندا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى، ئه‌مانه ئه‌و هه‌واڵانه‌ن كه رۆژانه له شارى هه‌ولێر ده‌بیسترێن، توێژه‌رێكیش ده‌ڵێت: “ئه‌نجامدانى تاوان له‌دواى كاتژمێر 12:00ى شه‌وه‌وه له هه‌ڵكشاندایه”.
تارا عەلی، توێژەری کۆمەڵایەتی لەبارەی هۆکارەکانی ئه‌نجامدانى تاوان و په‌یوه‌ندى به كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌وه به SNNی راگەیاند: “ئەنجامدانی تاوان لە هەر کاتێکدابێت هەر تاوانە، بەڵام سزای ئەنجامدەرانی تاوان لە یاسادا بەپێی کاتەکەی جیاوازە”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان كات و تاوان ئه‌و توێژه‌ره وتیشى: “ئەوەی لەم ماوەیەدا هەستی پێدەکرێت ئەنجامدانی تاوانەکانە لە دوای کاتژمێر 12:00ى شەو له هه‌ڵكشاندایه، به بۆچوونى من ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێکدانەوەی كه‌سى تاوانکار بۆ چۆڵترین و خامۆشترین کات، ئەمە سەرباری ئەوەی کە زۆرجار تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشیش لەدوای كاتژمێر 12:00ی شەو گۆڕانکاری هێزیان هەیە، له‌به‌ر ئه‌وه دەکرێت بڵێین ئەنجامدانی تاوان لەو كاته‌دا لەگەڵ ئەوەی بیرۆکەی تاوانبارەکانە، بەڵام هەستکردنیشە بە بۆشایی ئەمنی و خامۆشی شار”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پارێزەر ڕێبین سەباح به SNNى راگه‌یاند: “بەپێی یاسا ئەو کەسانەی لەکاتی شەودا تاوان ئەنجامدەدەن، سزاکەیان لەو کەسانە قورسترە کە لەکاتی رۆژدا تاوان ئەنجامدەدەن، چونکە ئەو کەسانەی لەکاتی شەودا تاوان ئەنجامدەدەن تاواناکەیان گەورەتر و مەودای زیاتریشیان لەبەردەستە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکەیان، بۆیە سزاکەشی جیاوازتره”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



