
رافایل نادال
SNN Sport
رافایل نادالی ئیسپانی توانی پلیتی قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی رۆناڵد گارۆسی فەرەنسی ببڕێت و لە یاریزانی ئیتاڵی ستیفانۆ ترافالیا بباتەوە.
نادال کە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە بردنەوەی نازناوەکانی رۆڵاند گارۆس، توانی بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵامی 6-1، 6-4، 6-0 یاریەکە بباتەوە کە یەک کاتژمێر و 35 خولەکی خایاند.
نادالی دووەمی ریزبەندی جیهان دوای سەرکەوتنەکە وتی:” باشترین ئاستی خۆمان نیشاندا لە رۆڵاند گارۆس، بە هێزی زیاترەوە بەراورد بە یاری رابردوو یاریم کرد، من دڵخۆشم بە ئەمە، پێویستیم بە کاری باش هەیە و هەوڵ دەدەم رۆژانە باشتر ببم”.
لە قۆناغی داهاتوو نادال رووبەڕووی یاریزانی ئەمریکی سیباستیان کۆردا دەبێتەوە کە ئەم یاریزانە لەسەر حسابی یاریزانی ئیسپانی پیدرۆ مارتینێس گەیشتە قۆناغی داهاتوو، توانیبووی یاریەکە بە ئەنجامی 6-4،6-3 ،6-1 بباتەوە.
🎶 Jumpin’ Jumpin’ 🎶
Rafael Nadal is through in straights and sets a R16 date with Korda.#RolandGarros pic.twitter.com/EpK19FKoqp
— Roland-Garros (@rolandgarros) October 2, 2020
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



