لیژنەی دارایی: لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشدەکرێت

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “هۆکاری دواکەوتنی مووچە لە عێراق نەبوونی (سیولە)یە، ئاشکراشیدەکات “ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت”.
جەمال کۆچەر بۆ رۆژنامەی سەباح دەڵێت: “لەم هەفتەیەدا مووچە دابەشدەکرێت، روونیشیکردەوە “حکومەتی عێراق دەتوانێت قەرزێک لە بانکی ناوەندیی بکات تا ئەو کاتەی پرۆژەیاسای قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت، ئەوکات پارەکە دەخرێتەوە شوێنی خۆی”.
وتیشی: “چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری نەهێشتنی بندیوار و دوو مووچەدا پارە و داهاتێکی زۆر بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگیڕێتەوە، بەڵام نازانین حکومەت لەمبارەیەوە گەیشتووە بەچی”.
نزیکەی 50 رۆژە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە، تاوەکو ئێستاش وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاری نەکردووە.
پێشتر لە ناوەڕاستی هەموو مانگێک حکومەتی عێراقی دەستی بە دابەشکردنی مووچە دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ 3ی مانگی 10یە و تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی دابەش نەکردووە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی داوای لە فەرمانگەی ژمێرە و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کرد، مووچەی خانەنشینی مانگی تشرینی یەکەمی 2020ی مەدەنی و سەربازی خەرجبکەن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
7 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
7 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



