فیفا ماوه‌ی كاركردنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنهوی تۆپی پێی عێراقی درێژكرده‌وه

فیفا‌و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا ) بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ ماوه‌یەکی نوێ ،پاش ته‌واو بوونی كاره‌كانی كه پێیراسپێردرابوو بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری تۆپی پێی عێراق له 3ی نیسانی رابردووەوە .
دەستهی ئاساییكردنه‌وه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” فیفا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو نووسراوێكی فه‌رمی ناردووه بۆ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه ، تیایدا ستایشی ئه‌و كارانه‌ی كرد كه به دەسته‌كه سپێردراون له به‌رێوه‌به‌رانی كاروباری یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی لە ماوەی رابردوودا.
هوشام محه‌مه‌د وته‌بێژی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه بۆ میدیا عێڕقییەکان وتی:”فیفا ستایشی توانا و كاری ده‌سته‌كه‌ی كردووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ، سەرەڕای سپاردنی به ئه‌ركی نوێ له پاڵ ئه‌ركه سه‌ركییه‌كانی ، ئه‌ویش داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و یاسای هه‌ڵبژاردنە بۆ یه‌كێتییه لاوه‌كییه‌كانی شاره‌كان “.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د وتی:” فیفا بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی 9 مانگی تر له 30 حوزیرانی 2021 ته‌واو ده‌بێت بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌ستیپێكردبوو.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



