وەزیری تەندروستی: هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە: فۆتۆ: SNN
SNN- محەمەد مستەفا
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە لایەن چەند بەڕێوبەرایەتییەکی گشتی تەندروستییەوە داوا لە وەزارەت کراوە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بەڵام هیچ بڕیارێک سەبارەت بەو بابەتە نەدراوە” .
ئەمڕۆ شەممە دکتۆر (سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئیدارەی راپەڕین بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی:” لە لایەن چەند بەڕێوبەرایەتییەکی گشتی تەندروستییەوە داوا کراوە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک یاخود دوو هەفته قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت لە پێناو کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆ رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی .”
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد :لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتەوە هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بوونی نییە و بڕیاریش لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە”.
سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : داواکارن لە هاووڵاتییانی هەرێم پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بن لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان .
لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان 49134 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 31158 هاووڵاتی چاکبوونەتەوە و 1791 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە کۆچی دواییانکردووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



