
ئاسكە ناسر، كۆچكردوو | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەی ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی گیانیان لەدەستداوە بۆ 116 كەس بەرز بووهوه.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بەناوی (ئاسكە ناسر خواكەرەم) بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر سییەكانی كۆچی دوایی كرد، تا ئێستاش 116 بەركەوتووی دیكە بەهەمان هۆكار گیانیان لەدەستداوە”.
وتیشى: “ئەو بەركەوتووەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە، بەڵكو ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە بارودۆخێكی تەندروستی زۆر خراپدایە، تەنیا بە ئۆكسجین دەیتوانی هەناسە بدات ئەوەش بەهۆی لەدەستدانی بەشێكی زۆری سییەكانی بەهۆی كاریگەری چەكی كیمیایی هەڵەبجەوە”.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو: “ساڵانی رابردوو لەمكاتەدا لەلایەن تەندروستی هەڵەبجەوە ڤاكسینی تایبەت بە دروستكردنی بەرگریی دژی تووشبوون بە پەتا وەرزییەكان بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دابیندەكرا، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا هیچ جۆرە ڤاكسینێك دابیننەكراوە، بۆیە داوا دەكەین بەپەلە بێن بەدەم بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، چونكە ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لاوازی بەرگریی لەشی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لەهەموو كەس زیاتر مەترسی تووشبوونییان بە كۆرۆنا هەیە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
22 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
22 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش



