
ئەمیمە و هاوسەرە راپەرەکەی
SNN
دوێنێ هەینی دادگای ئەڵمانیا هاوسەری دینیس کۆسبەرت-ی سزا دا بە سێ ساڵ زیندانیکردن کە بە راپەرەکەی داعش نێوبانگی دەرکردبوو.
دادگای هامبۆرگ سزای (ئەمیمە)ی 36 ساڵی دا کە بە رەگەز تونسییە و ساڵی 2015 چووەتە سوریا و بووەتە هاوسەری راپەرەکەی داعش کە ساڵی 2018 لە هێرشێکی هاوپەماناندا کوژرا.
ئەمیمە لەگەڵ. سێ منداڵەکەی لە شاری رەققە ژیاوە لە ساڵی 2015ەوە و دوای کوژرانی هاوسەری یەکەمی لە سوریا، ساڵی 2015 شوویکردۆتەوە بە راپەرەکەی داعش کە پێش ئەوەی بچێتە ناو ئەو رێکخراوە، ناوی دیزۆ دۆگ بووە.
کۆسبەرت کە ساڵی 2006 خەریکی کۆنسێرت بووە لە ئەمریکا، پێشتر هەموو دروشمەکانی داعشی بە دەنگی خۆی ریکۆرد کردووە و ئەمریکا بە تیرۆریستێکی جیهانیی وەسفیکردووە.
دوای کوژرانی کۆسبەرت، ئەمیمە ئایە گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا و لەوکاتەوە لەوێ دەژی و دواتر دادگا بڕیاریدا بە سزادانی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەند کردن بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی کچێکی ئێزدی و باش بەخێو نەکردنی منداڵەکانی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



