وەزیری پێشووی لاوان و وەرزشی عێراق دکتۆراکەی لە دوکانێکی پیتزا وەرگرتووە

ئەحمەد عوبێدی
SNN Sport
وەزیری پێشووی وەرزش و لاوانی عێراق بڕوانامەی دکتۆراکەی لە دوکانێکی دروستکردنی پیتزاوە وەرگرتووە لە شارێکی دانیمارک.
برایان ویتاکەر تایبەتمەند لە بواری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژنامەی گاردیان نووسیوێتی “ئەحمەد عوبێدی” وەزیری پێشووی وەرزش و لاوانی عێراق بڕوانامەی دکتۆراکەی لە ئەکادیمیای (بۆرگ) وەرگرتووە کە لە بنەڕەتدا ئەو براندە خاوەندارێتییەکەی بۆ چێشتخانەیەکی پیتزا دەگەڕێتەوە.
دەشڵێت: “ئەو براندە و ئەو کۆمپانیایەی بڕوانامەکەی بەخشیوەتە عوبێدی، لەناو دانیمارک باوەڕپێکراو نییە و لقێکی دەکەوێتە ناوچەی (فریکشهاون) لە دانیمارک”.
ئەو کۆمپانیایە پێشتر بڕوانامەی داوەتە زۆرێک لە سیاسییە عێراقییەکان و فشاریش لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەکات تا بڕوانامەکان پەسەند بکات.
ئەکادیمیا دانیمارکییەکە ساڵی 2018 و 2019 دوو جار لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە کە گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە زانکۆکانی بەغدا و بابل و موستەنسریە هەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


