حیزبی دیموکراتی کوردستان: “کوردانی رۆژهەڵات خۆیان بە قەرزداری مام جەلال دەزانن “

SNN-محەمەد مستەفا
لە ساڵیادی کۆچی دوایی هەڤاڵ مام جەلال، بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ SNN دەڵێت “مام جەلال سەرکردەیەکی کارێزما بوو، حیزبەکان و کوردانی رۆژهەڵات خۆیان بە قەرزداری مام جەلال دەزانن “.
سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی بە SNN ی راگەیاند: مام جەلال هەم وەک سکرتێری حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەمیش وەک سەرۆککۆماری عێراق هەموو کات پشتگیر و هاوکاری حیزب و کۆمەڵانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و هەموو کات لە هەوڵدابووە بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات لە رێگەی مێزی گفتوگۆوە دەستەبەر بکرێت .
وتیشی: “جیاواز لە خزمەتکردنی کوردان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، مام جەلال بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی توانی بووی سیاسەتی عێراق بەو هەموو پەرش و بڵاوەی رابگرێت و رێگری بکات لە دەیان شەڕی تائیفی و مەزهەبی، پێگەی عێراقی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش به گەورەی راگرتبوو. ”
سۆران نوری باسی لەوەشکرد، ئەوان وەک کوردانی رۆژهەڵات بە تایبەت و کوردانی هەر چوار پارچە بە گشتی دەبێت لەسەر رێبازی مام جەلال سیاسەت بکەن و سود لە ئەزموونی دیپلۆماسی و سیاسی ئەو سەرکردەیە وەربگیرێت بۆ چارەسەری کێشەکان .
بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: کۆچی مام جەلال خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ هەموو کوردان چونکە سەرکردەیەکی کارێزمای وەک ئەو دروست نابێتەوە و ئەوان وەک کوردانی رۆژهەڵات خۆیان بە قەرزداری مام جەلال دەزانن .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


