وێنه: له‌خولی تازه‌پێگه‌یشتووان ئاشتی بردنه‌وه به‌ده‌ست دەهێنێت و كۆیه ماڵئاوایی كرد

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان له‌شاری سلێمان به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی ئاشتی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنێت و كۆیه دوای دوو دۆڕاندنی له‌سه‌ریه‌ك ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان كه به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمان رێكیخستووه، هه‌ردوو یانه‌ی ئاشتی و كۆیه به‌یه‌كگه‌یشتن و لە ئەنجامدا ئاشتی كۆیه‌ی گۆڵباران كرد.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی ئاشتی باشتر بینران و به‌هێرشكردن ده‌ستیان به یاری كردوو له خوله‌كی 2 ئاران عیرفان گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركردوو له درێژه‌ی هێرشه‌كانی یانه‌ی ئاشتیدا په‌رۆش ساڵح له خوله‌كی 9 گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی كۆیه هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوو.
گێمی دووه‌م یانه‌ی كۆیه هێرشه‌كانی زیاتر كرد بۆ سه‌ر گۆڵی ئاشتی بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوو، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له خوله‌كه‌كانی 61 و 78دا هه‌ورامان مه‌حمود و ره‌وه‌ز ئه‌نوه‌ر دوو گۆڵیتریان بۆ ئاشتی تۆمار كردوو كۆتاییان بهكهرنهڤاڵی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌یان هێنا.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به ئه‌نجامی (4-0)گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی ئاشتی كۆتایی هات و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و كۆیه‌ش ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
لوقمان محه‌مه‌د ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی ئاشتی وتی:” له‌راستیدا كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه له‌م كاته‌دا زۆر گرنگه بۆ یانه‌كان، چونكه له نه‌بوونی خوله‌كانی كوردستان یانه‌كان ده‌توانن باشتر خۆیان ئاماده بكه‌ن، هه‌روه‌ها یاریزانانیش زیاتر ده‌توانن ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان پیشان بده‌ن و بۆ خوله‌كان ئاماده‌بن”.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌سه‌ن راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی كۆیه رایگه‌یاند:” له‌م كاته‌ی ئێستادا ئه‌م خوله زۆر گرنگ بۆ یانه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ یاریزانانیش، چونكه یاریزان له‌گه‌ڵ یاریزانانی شاره‌كانی تر ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر ئاماده ده‌بێت بۆ خوله‌كانی كوردستان، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی كۆیه ماوه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌م خوله خۆمان ئاماده كردووه، جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه بۆ رێكخه‌رانی ئه‌م خوله كه بۆ تازهپێگهیشتووانیان كردووەته‌وه”.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتاییدا هه‌ردوو یانه‌ی ئاشتی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌ك بگه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته یاری كۆتایی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز و دۆڕاوهشیان ماڵئاوایی له خوله‌كه ده‌كات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


