
پیانیچ
میرالیم پیانیچی یاریزانی بۆسنی یانەی یۆڤانتۆس، ئامادەیە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بکات، ئەمەش دوای گرنگیدانی یانە کەتەلۆنیەکە بەو یاریزانە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، پیانیچ بەڵێ بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئامادەیە ماڵئاوایی لە خانمە پیرەکە بکات، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت ئارسر میلۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی لە پێناو ئەم یاریزانە دەستبکەوێت، بەڵام بەرشەلۆنە دەیەوێت ڤیدال یان راکیچ لە گرێبەستی گواستنەوەی پیانیچ بەکاربهێنێت.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە نرخی 60 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئارسر داناوە، هەر یانەیەک ئامادە بێت ئەو بڕە پارەی پێبدات، ئەوا دەستبەرداری دەبێت.
ئارسر یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی کیکی سیتین، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت پارەی بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە دەستبکەوێت تا گۆڕینەوە بە یاریزانی تر.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



