
ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لە بەغدا کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم جارێکی دیکە لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و لیژنە یاساییەکانی وەزارەتەکانی نەوت و پلاندانان و لیژنە یاساییەکانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە هەرێم و عێراق دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان، رایگەیاندبوو: “لە کۆبوونەوەکاندا زانیاری و بەڵگەنامەی خراونەتەڕوو، هەروەها چەند پێشنیارێکی گونجاو گەڵاڵە كراون، وەك چارەسەر بۆ پرسەكانی نەوت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم”.
كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوی هەردوو پرسی نەوت و دابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



