
رۆناڵد کومان
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی نەیتوانی لە یانەی سڤییا بباتەوە و 1-1 یەکسانبوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەکە کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەسەر یەکسانبوونی یانەکە قسەی کردوو وتی:” وابزانم ئەنجامەکە دادپەروەرانە بوو،نابێت لە بیرمان بچێت بەرامبەر بە رکابەرێکی قورس یاریمان کرد،ئەمە سێیەم یاری ئێمە بوو لە ماوەی یەک هەفتە،ماندووی بە ئێمەوە دیاربوو دژی رکابەرێک کە پێویستی بە کاری جەستەیی هەیە”.
دواتر وتی:” نازانم لێدانی سزا لە سەر میسی دروست بوو یان نا،دوای وەستانی خولەکان بەرنامەی رێكخراو دادەنێین ، بەڵام من دڵخۆشم بە یانەکەم کە زۆر ئاستمان باش بووە،سەرەڕای ئەوەی بە تۆپەوە لە ئاستی خۆماندا نەبووین،چەندین تۆپمان لە دەستدا لە گێمی یەکەم، دی یۆنگ هەندێک تۆپی لە دەست پێشتر لە دەستی نە دەدا، من دەزانم ئەو دڵخۆش نیە بە ئەوە،
ئەمەش دەکرێت بە سەر هەر یاریزانێکدا رووبدات، بەڵام لە کۆتا دوو یاریدا زۆر باش بووە، بەڵام ئەمڕۆ نەخێر.
پاشان وتی:” دەرفەتمان لە یاریەکە دروستکرد، من دڵخۆشم بە ئەوە،کۆتینیۆش پێویستی بە هاوکاری راهێنەرە، متمانەی بە خۆی هەیە، ئەو سەلماندوویەتی یاریزانێکی نایابە، منیش دڵخۆشم بە بوونی ئەو یاریزانە لەگەڵماندا”.
لە کۆتایدا لەسەر عوسمان دیمبلی وتی:” چەند شتێک هەیە ئەگەری رودانی هەیە، بەڵام تا ئێستا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


