
راکان جبوری
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه بریارى ده‌ستگیركردن بۆ راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك بە وەکالەت ده‌ركرا، ناوبراو به كه‌فاله‌تى 16 فه‌رمانبه‌ر ئازادكراوه و لە ئێستادا بەردەوامە لە دەوامکردن، بەڵام کەمتر دەردەکەوێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگاى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو 1ى حوزه‌یرانى 2020 راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك بە وەکالەت چووه‌ته پۆلیسى كه‌ركوك و راسته‌خۆ ئازادكراوه و بۆ ئازادكردنیشى 16 فه‌رمانبه‌رى نێو پارێزگاى كه‌ركوك بوون به كه‌فاله‌تى”.
وتیشى: له دواى ئه‌و فه‌رمانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له دژى راكان جبورى و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى دیكه جوڵێندراوه، راكان جبورى دواى گه‌شته‌كه‌ى بۆ توركیا و قه‌ته‌ر له ئێستادا له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك یان دوو رۆژ ده‌وام ده‌كات و به كه‌مى ده‌رده‌كه‌وێت.
باسیشى له‌وه‌كرد: سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى سكاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له ساڵانى رابردوو له كاتێكدا بودجه ته‌رخانكراوه بۆ دروستكردنى قوتابخانه‌ى نموونه‌یی له سنوورى كه‌ركوك، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى تێداكراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش جگه له راكان جبورى هاوكات سكاڵا له‌سه‌ر پارێزگارى پێشوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى دیكه تۆماركراوه.
پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه زیاتر له 20 فه‌رمانبه‌رى نێو پارێزگارى كه‌ركوک له نێویاندا به‌رێوه‌به‌رى پرۆژه‌كان ده‌ستگیركراون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



