پرۆژە یاسای قەرز بەم زووانە نایەتە پەرلەمان، حكومەت فشار لە پەرلەمان دەكات

0
1446

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هێشتا پرۆژەیای قەرز لە حكومەتەوە نەنێردراوەتە پەرلەمان، هاوكات بەهۆی چلەی ئیمام حسێنەوە تا 10ی ئەم مانگە پەرلەمان دانانیشێت، بۆیە بەم زووانە ئەو پرۆژە یاسایە نایەتە پەرلەمان و دابەشكردنی مووچەش هێندەی دیكە دوادەكەوێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لینەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەیای تایبەت بە قەرزكردن لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە ئامادەكراوە لە ئەنجومەنی وەزیرانیش پەسەندكراوە، بەڵام هێشتا ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە بۆ دەنگدان لەسەری، هاوكات بەهۆی پشووەكانی ئیمام حوسێن تا10/10/2020 دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق ڕاگیراون، بۆیە بەم زووانە ئەو پرۆژە یاسایە نایەتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر نادرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە هەموو حاڵەتەكاندا بەلایەنی كەم 20 ڕۆژی دیكەی پێویستە تا ئەو پرۆژەیاسایە دێتە پەرلەمان گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی دابەشكردنی مووچە هێندەی دیكە دوادەكەوێت چونكە حكومەت ئەوەی راگەیاندووە كە تا پڕۆژە یاسای قەرز پەسەند نەكرێت ناتوانن مووچە دابەشبكەن ئەمەش جۆریكە لە فشار بۆسەر پەرلەمان تا ئەو پرۆژە یاسایە بە خێرایی پەسەند بكات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەیاسی قەرز بەشێوەیكی گشتی زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت، هەر ئەوەش وایكردووە كە دەبیت بە جۆرێك لە جۆرەكان پێشوەختە ڕیككەوتنی سیاسی لەبارەوە بكرێت بۆیە هەمیشە ئەم جۆرە پرۆژەیاسایانە لە پەرلەمانیش هەروا بە ئاسانی تێناپەڕن ڕووبەڕووی ڕەخنەی پەرلەمانتاران دەبێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this