سه‌رۆكی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی: بودجه‌ی یانه‌كه‌مان 8 ملیار دیناری تێنه‌په‌ڕاندووه نه‌ك 14 ملیار

یانەی شورتە
SNN Sport
وەهاب تائی سه‌رۆكی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی دووپاتی كرده‌وه كه بودجه‌ی یانه‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووەته 14 ملیار دیناری عێراقی.
تائی له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” هه‌ندێك بە خراپ باس لە بودجه‌ی یانه‌كه دەکەن ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مینداری دارایی بێت له لامان ، ئێمه ئاماده‌ین بۆ دیبەیتی یانه دامهزراوییهكان له‌وه‌ی یانه‌كه خه‌رجی ده‌كات به‌راورد به‌وه‌ی ئۆڵۆمپییهكی بچووك كراوه ، بودجه‌كه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ك ( 8) ملیار دیناری عێراقی تێنه‌په‌ڕاندووه ، به‌ڵام قسه‌كردن ده‌رباره‌ی 14 ملیار ئه‌وه ته‌نیا بوختانه “.
روونیكرده‌وه كه:” گواستنەوەی یاریزانی پیشه‌گه‌ر ته‌نیا له بژارده‌كانی ستافی هونه‌رییه ، كاتمان به كوشتدا له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌رێكی تونسی ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له سه‌ر بژارده‌كانمان و زۆرێك له پیشه‌گه‌ره‌كان ره‌تیان كرده‌وه له عێراق ئاماده‌بن و هه‌ندێكیش داوای پاره‌یه‌كی زۆریان كرد كه له تواناماندا نیه بچینه ژێربارییهوه “.
روونیكرده‌وه كه:” هه‌ندێک یانه كه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا رووبه‌ڕوویان بووینه‌وە، نرخی یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریان به‌رامبه‌ر نرخی تیپه‌كه‌مان بوو به‌ته‌واوی ، به‌ڵام یاریزانه‌كانمان ئاستی دیاری خۆیان پێشكه‌ش كرد له پاڵه‌وانێتیه‌كه”.
سه‌رۆكی یانه‌ی شورته وتیشی:” له دوو رۆژی داهاتوو چاوه‌ڕوانین دوو پیشه‌گه‌ری نه‌یجیری و كۆلۆمبی په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی تیپه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


