ماوهى 10 رۆژه هیچ پشكنینێكى كۆرۆنا له ڕاپهڕین ئهنجام نهدراوه

تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – محەمەد مستەفا
هەرچەندە لەکاتی سەردانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بۆ ئیدارەی ڕاپهڕین باسی لەوەکرد کە “ئەوان وەک وەزارەت جیاوازی ناکەن لە دابینکردنی پێداویستی تەندروستی لە نێوان ناوچەکانی کوردستان”، بەڵام لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە پارێزگای دهۆک 21 ههزار و 362 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، بەڵام هەر لەو ماوەیەدا هیچ پشکنینێکی کۆرۆنا لە ڕاپەڕین ئەنجام نەدراوە.
تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستيی ڕاپەڕین به SNNی راگەیاند: “ئەنجام نەدانی پشکنینی کۆرۆنا بەهۆی نەمانی کیتی پشکنینی کۆرۆناوەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئێمه وەک تەندروستی ڕاپەڕین لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی کیتی پشکنینی کۆرۆنا، چونكه ماوهى 10 رۆژه هیچ پشكنینێكى كۆرۆنا ئهنجام نهدراوه”.
وتیشی: “هاوکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ تەندروستی ڕاپەڕین و سەنتەرەکانی کۆرۆنا بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان وەک پێویست نییە، چەند جارێک تووشی نەمانی کیتی پشکنینی کۆرۆنا بووينەتەوە”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستيی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “رۆژی شەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستيی هەرێم سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد و بەڵێنیداوە لەو 3 ملیار دینارەی کە حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخانیکردووە، هاوکاری سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکات لە ئیدارەی ڕاپەڕین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


