
SNN-سیروان حەسەن
لقەکانی سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی مامۆستایانی کوردستان، کۆنفرانسی رۆژنامەوانییان سازکرد و باسیان لە کێشە و گرفتەکانی مامۆستایان کرد و داوای باشترکردنی گوزەران و مووچەکانیان لە حکومەت کرد.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەیاندا، لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستان باسی لەوەکرد: “داوا لە حکومەت دەکەین چیتر رێگە نەدات مامۆستایان بە کۆڵێک خەمەوە بچنەوە پۆلەکانی خوێندن”، هاوکات داواکارییەکانی پێشتریان دووپاتکردەوە کە بریتییە، لە دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا واتە 30 رۆژ جارێک، بەبێ لێبڕین، وتیشی: “بەپێچەوانەوە ناچاردەبین هەڵوێست بنوێنین و دەرگای خوێندنگاکان ناکەینەوە ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت”.
یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانیان تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایان بکرێتەوە.
داواشیان کرد، پلە بەرزکردنەوە بەردەوامبێت، وانەبێژان بە فەرمی دابمەزرێن، هەروەها بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابینبکرێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هیوادارین ساڵێکی دیکە بەشێوەیەکی باشتر ئەم یادە بکەینەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 min لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 min لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



