
کۆرتواو لۆنین
SNN Sport
میدیاکانی ئیسپانیا تووشبوونی گۆڵپارێزی دووەمی یانەی ریاڵ مەدرید ئەندرێ لۆنین، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنن، ئەمەش پاش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی بۆ یاری هەڵبژاردەکەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەندرێ لۆنینی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆکرانیاو یانەی ریاڵ مەدرید ، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی کاتێک پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
لە ئێستادا ئەم گۆڵپارێزە لە وڵاتەکەی لە کەرەنتیندایە و جیاکراوەتەوە.
پێشتر لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید ماریانۆ دیاز تووشی کۆرۆنا بوو، بەڵام چارەسەری وەرگرت و ڤایرۆسەکەی تێپەڕاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2018 گرێبەستی لەگەڵ لۆنین کردووە بە بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ،لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە، تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە هەیە و ئەم وەرزە وەکو گۆڵپارێزی دووەم مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



