وێنه: یانه‌ى نه‌ورۆز به بردنه‌وه‌ى له گازى باكوور ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ خولى پله‌یه‌كى عێراق ده‌ستپێكرد

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له شارى سلێمانى یانه‌ى نه‌ورۆز ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ خولى پله‌یه‌كى عێراق به‌ئه‌نجامدانى یارییه‌كى دۆستانه درێژه پێده‌دات و به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن بەرامبەر بە گازی باکوور به‌ده‌ست دەهێنێت.
به مه‌به‌ستى ئاماده‌كاری زیاتر بۆ كێبڕكێكانى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عێراق یانه‌ى نه‌ورۆز له یاریگاى خۆى له یارییه‌كى دۆستانه‌دا میواندارى یانه‌ى گازی باكوورى كرد.
یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه گرنگ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌نجامدانى یاریه‌كانى خوله‌كه پێكهاته‌یه‌كى گونجا دروست بكه‌ن.
گێمی یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین هێرشی هه‌ردوو یانه بۆ سه‌ر گۆڵى یه‌كترى، به‌ڵام گۆڵى به‌خۆیه‌وه نه‌بینى.
گێمى دووه‌م جیاواز بوو كاتێك یانه‌ى نه‌ورۆز بهپێكهاتهى سه‌ره‌كییه‌وه یارى كردوو توانى به ئاست و ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌سوودى خۆى یه‌كلایی بكاته‌وه كاتێك یوسف محه‌مه‌د و شوان مه‌حمود و ئیبراهیم محه‌مه‌د سێ گۆڵیان بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز تۆمار كرد.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى نه‌ورۆز كۆتاىی هات و یه‌كه‌م یارى ئامادەکارییەکانی به سه‌ركه‌وتن كۆتاى پێهێنا.
كامه‌ران عه‌لى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” له راستیدا ده‌توانم بڵێم ئاماده‌كارییه‌كانمان دواكه‌وتووه به‌هۆى دره‌نگ ئاشكراكردنى كات و شوێنى یارییه‌كان، بۆیه ئێمه مه‌شق و راهێنانه‌كانمان چڕتر كردووەته‌وه و مه‌شقى دوو هه‌فته‌مان به هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى لێمان رۆیشتووه”.
وتیشی:” ئاماده‌كارییه‌كانمان زیاتر بۆ یه‌كه‌م یارییمانه له جامى عێراقدا له یاریگاى خۆمان، له‌به‌رئه‌وه له ئێستادا پێكهاته‌كه‌مان تاراده‌یه‌كى زۆر ئاماده‌یه، ئه‌گه‌ر پێویستمان به هێنانى دوو یاریزان بێت ئه‌و كاته ستافی راهێنه‌ران بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات”.
كامه‌ران راشیگه‌یاند:” ده‌مانه‌وێت تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كى باش بۆ جامى عێراق و خولى پله‌یه‌كى عێراق ئاماده‌بێت، چونكه هه‌ردوو خوله‌كه نزیكه، بۆیه ئه‌نجام له‌م یارییه دۆستانانه گرنگ نیه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت تواناى جه‌سته‌ى یاریزانان به‌رز بكه‌ینه‌وه”.
دواى به‌شداریكردنى یانه‌ى نه‌ورۆز له خولى پله‌یه‌كى عێراق و جامى عێراق، رۆژى 18ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م یارى خۆی له جامى یانه‌كانى عێراق ئه‌نجام بدات.



More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


