
لویس ئینریکی
SNN Sport
لویس ئینریکی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا وای دادەنێت كه ئامانجی لارۆخا ناگۆڕێت ، ئه‌ویش بردنه‌وه‌یه له سه‌رجه‌م یارییه‌كان ، ئه‌مه‌ش پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال کە سبه‌ی چوارشه‌ممه له سه‌ر یاریگای خۆزیه ئالفاڵدی ئەنجام دەدرێت.
ئینریکی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی:” تیپه‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ یاریه‌كه‌ی سبه‌ی ، نازانم رۆناڵدۆ یاری ده‌كات یاخود نا ، ئه‌مه ئامانجمان ناگۆڕێت،پێویسته له سه‌رمان باشترین ئاست له به‌رامبه‌ر پۆرتوگال پێشكه‌ش بكه‌ین و لێیان ببەینهوه وه‌كو ئاست و ئه‌نجام ، پێویسته له سه‌رمان هه‌موومان جه‌سته‌یه‌كی پتهوبین و سوود له لێهاتووی یاریزانه‌كانمان ببینین”.
له سه‌ر به‌راوردكردن له نیوان میسی و رۆناڵدۆ وتی:” سه‌باره‌ت به من ، هه‌ردووكیان شایسته‌ی رێز وستایشكردنن ،به‌ڵام من ، پێشتر بۆچوونی خۆمم وتووه له سه‌ر باشترین یاریزان له جیهان”.
له كۆتاییدا ئینریکی وتی:” یارییه دۆستانه‌كان ده‌رفه‌تێكه بۆ تاقیكردنه‌وه و پێدانی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و یاریزانه‌ی پێویستی به هه‌ندێک خوله‌كی یارییكردنە و پشوودانە به هه‌ندێكیان ، به‌ڵام ئامانجمان ناگۆڕێت ئه‌ویش بردنه‌وه‌یه له هه‌موو یارییه‌كان”.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



