هێزێکی عێراقی سەرکردەیەکی دیاری داعش دەستگیر دەکات

هێزه ئهمنییهكانى عێراق له دیاله | فۆتۆ: Jason Greaves
SNN
هەواڵگریی عێراقی رایگەیاندووە “ئەمڕۆ سێشەمە توانیویانە یەکێک لە گرنگترین و مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش دەستگیر بکەن لە سنووری پارێزگای نەینەوا”.
لە بەیاننامەیەکدا هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئاشکرایکردووە “لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە بەهاوکاری هەریەک لە تیمەکانی سریەی 20 و لیوای 66 تیرۆریستێکی دیاری داعش بە ناوی رەقاوی دەستگیر بکەن”.
بەیاننامەکە دەڵێت: “رەقاوی لە گوندێک بەناوی گسێرین لە ناحیەی حەمدانیە دەستگیر کراوە کە سەربە پارێزگای نەینەوایە و دەستی باڵای هەبووە لە وێرانکارییەکانی پارێزگاکەدا سەردەمی داعش”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە “رەقاوی یەکێک بووە لە ئەندامە سەرەکییەکانی فیرقەی کەواسر کە سەربە داعش بووە و بەشداریی هەموو شەڕەکان دژی سوپای عێراق بووە و بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بووە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



