لەسەر گاڵتە کردن بە کۆرۆنا تویتەر و فەیسبوک هۆشداری دەدەنە ترەمپ

ترەمپ
SNN
پاش ئەوەی رایگەیاند کە کۆرۆنا هیچی لە ئەنفلەوەنزایەکی وەرزیی زیاتر نییە، تویتەر هۆشداریی لەسەر تویتێکی سەرۆکی ئەمریکا دادەنێت و دەڵێت “رەنگە قسەکەی هەڵە بێت” هاوکات فەیسبوکیش پۆستێكی ناوبراوی سڕییەوە كه تێیدا وتبووی “ئهنفلەوهنزا زۆر له كۆرۆنا كوشندهتره”.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتەکەیدا نووسیوێتی “وەرزی ئەنفلەوەنزا نزیکە، هەموو ساڵێک خەڵکێکی زۆر دەکوژێت، هەندێک کات دەگاتە 100 هەزار کەس، سەرەڕای ئەوەی ڤاکسینیشی هەیە، وڵات دادەخەین بۆی؟ نەخێر، فێربووین چۆن بژین لەگەڵیدا، ئاواش فێر دەبین ژیان لەگەڵ کۆرۆنا بکەین، کە لە ئەنفلەوەنزا مەترسی کەمترە”.
دوای ئەو تویتەی سەرۆکی ئەمریکا، کۆمپانیای تویتەر هۆشدارییەکی لەسەر دانا و نووسیوێتی “ناوەڕۆکی ئەم قسانە رەنگە هەڵە بن و راست نەبن”.
تائیستا 210 ههزار هاووڵاتی ئهمریكی بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانلهدهستداوه، ئەم ئاماره ژمارهكهی لهكۆی قوربانیانی ئهنفلەوهنزای وهرزیی 5 ساڵی رابردووی ئەو وڵاتە زیاتره.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن نووسیوێتی: “تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک راستەوخۆ هاوشێوەی ئەوەی تویتەری، پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای سڕیوەتەوە کە لە ئاستی مەترسی کۆرۆنای کەمکردبۆوە”.
دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانەی سەربازیی واڵتەر رید و مانەوەی بۆ ماوەی 3 رۆژ، ترەمپ لەبەردەم کامێراکاندا دەمامکەکەی لابرد و وتی: “وەرنە دەرەوە و لە کۆرۆنا مەترسن”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



