ئەگەر سەرۆكی حكومەت نەهاتەوە پەرلەمان بۆ پرساندنى، 23 پەرلەمانتارەكە چی دەكەن؟

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌ى له په‌رله‌مان | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەو وەڵامانەی سەرۆكی حكومەت دایەوە لە دانیشتنەكەى پەرلەماندا باوەرپێكراو نین لای ئێمە، ده‌شڵێت: “ئەگەر بۆ پرساند نەیەتەوە پەرلەمان ئەوا ئەو 33 پەرلەمانتارە و فراكسیۆنەكانمان كۆدەبینەوە و هەڵوێستێكی هاوبەش رادەگەیەنین”.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی راگەیاند: “ئەو وەڵامانەی كە سەرۆكی حكومەت دایەوە لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكان، یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، دوو ئیدارەیی و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ شەفافیەت لە پرسی نەوت و چەندین پرسی تر وەڵامی باوەڕپێكراو نەبوون بۆ ئێمە و هاووڵاتییانیش، بۆیە ئامادەبوونەكەی دوێنێی سەرۆكی حكومەتی هیچ لە دۆخی هاووڵاتییان ناگۆڕێت، چونكە هیچ بەڵێنێكی تیادا نەدرا لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بەتایبەت لەڕووی دابەشكردنی مووچە و دامەزراندنی گرێبەستەكان”.
له‌باره‌ى بابه‌تى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، ئەبوبەكر هەڵەدنی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەگەر سەرۆكی حكومەت هاتنەكەی دوێنێی بە بەدیلی پرساندنەكەی ئێمە زانی و ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، ئەوا ئێمە ئەو 23 پەرلەمانتارە و فراكسیۆنەكانمان كۆدەبینەوە و هەڵوێستێكی هاوبەش رادەگەیەنین، بۆیە چاوەڕێی حكومەت دەكەین لە ئێستادا 12 رۆژی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی وەڵامی یاداشتی پرساندنەكە بداتەوە، بەو هیوایەی بیخەنە بەرنامەی كاری خۆیانەوە”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر جارێكی دیكە سەرۆكی حكومەت هاتەوە پەرلەمان و وەك دانیشتنى رۆژى 6ى تشرینى یه‌كه‌م، وەڵامەكان باوەڕپێكراونەبوون ئەوا بە گوێرەی ماددەكانی 74 و 75 و 75 لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان داوای لێسندنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەت دەكەین”.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیسته جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى واژوویان بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر پرسه‌كانى: مووچه، قه‌یرانى دارایی و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم، رۆژى 4ى تشرینى یه‌كه‌م، یاداشته‌كه له‌لایه‌ن رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



