
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان رایگەیاند: دەنگۆی کردنەوەی مزگەوتەکانی سنووری گەرمیان دوورە لە راستییەوە.
سیروان حەسەن ،SNN
سەباح حەمەساڵح بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی گەرمیان بە SNNی راگەیاند: “لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە ئەمڕۆ ھەینی دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە، ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە، کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە و ڕۆژی 11ی ئایار بڕیاری لەبارەوە دەدرێت”.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی گەرمیان داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد پابەندی بڕیارەکانبن و راشیگەیاند: “ھەر کەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو مزگەوتەکان دەکرێنەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



