
ریاڵ مەدرید
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ هەینی کاتێکی بۆ گەڕانەوە بۆ مەشق و راهێێنانەکان دیاری کردو لە هەفتەی داهاتوو مەشق و راهێنان ئەنجام دەداتەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی یانەی بەرشەلۆنە راهێنانی ئەنجامدایەوە، یانەی ریاڵ مەدریدیش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، لە بەرواری 11/5/2020 لە رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر 11:00ی سەرلەبەیانی مەشق و راهێنان دەستپێدەکاتەوە.
یانەکە پێشتر پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەموو یاریزانەکانی ئەنجامداوەو سەرجەم پشکنینەکان نەرێنی بووە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە مانگی ئازاری رابردووەوە هیچ راهێنانێکی ئەنجام نەداوەو هەموو یاریزانەکان لە ماڵەوە بوون .
ریاڵ مەدرید 27 هەفتەی لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئەنجامداوە، تەنیا 56 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دووەم دەبینرێت، لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش یاری چوونی قۆناغی شانزەی بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 دۆڕاندووەو ئەرکی زەحمەتە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



