سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌رمینیا: ئاماده‌ین گفتوگۆى ئاشتى له‌باره‌ى قه‌ره‌باخ ده‌ستپێبكه‌ین

به‌رده‌وامى شه‌ڕ و گرژییه‌كانى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمى قه‌ره‌باخ | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نیكۆل پاشینیا، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌رمینیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندن بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى ئاشتى له‌باره‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا رایگه‌یاند: “ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ى له مۆسكۆ ده‌ستبه دانووستان و گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ، پاش ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات له‌لایه‌ن مۆسكۆوه بانگهێشتكراون”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نیكۆل پاشینیا، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌رمینیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندن بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى ئاشتى له‌باره‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و وتى: “ئێمه ئاماده‌ین ده‌ستبه گفتوگۆى ئاشتى بكه‌ین، به مه‌رجێك به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان هه‌مان ویستى هه‌بێت، چونكه نامانه‌وێت شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌كان زیاتر له‌وه‌ى هه‌یه درێژه بكێشن”.
كێشه‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ له ساڵى 1980ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، له ساڵى 2020 دووباره سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، به‌پێى نوێترین ئاماره‌كان تا ئێستا، “201 هاووڵاتى ئه‌و هه‌رێمه كوژراون”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
18 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
21 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
18 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
21 hours لهمهوپێش


