“ترساندنیان له سه‌ردانیكردنى نه‌خۆشخانه، هۆكارێكه بۆ گیان له‌ده‌ستدانى تووشبووانى كۆرۆنا له هه‌رێم”

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى تووشبووانى كۆرۆنا له گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌به‌ر ترساندنیان ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن رووناكه‌نه نه‌خۆشخانه تا ئه‌و كاته‌ى به ته‌واوه‌تى بارى ته‌ندروستییان تێكده‌چێت، ده‌شڵێت: “ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى مردن”.
د. هه‌ڵگورد حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “له ئێستادا له سنوورى گه‌رمیان 31 تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و بارودۆخى به‌شێكیان باش نییه”.
وتیشى: “یه‌كێك له گرفته‌كان له سنووره‌كه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ترسێندراوه له‌وه‌ى رووبكاته نه‌خۆشخانه، بۆیه زۆربه‌ى تووشبووان له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له كاتێكدا به ته‌واوه‌تى بارودۆخى ته‌ندروستییان تێكده‌چێت، ئه‌وكات سه‌ردانى نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه‌ش ناتوانرێت كارێكى ئه‌وتۆ بۆ تووشبووه‌كه بكرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى تووشبووانى كۆرۆنا له گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دره‌نگ هاتنى به‌شێك له تووشبووه‌كان بووه‌ته هۆكارى زیادبوونى رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا به تایبه‌ت به‌شێكیان ده‌رمان و رێنماییه‌كانیان به هه‌ڵه یان وه‌كو پێویست به‌كارنه‌هێناوه، بۆیه به زیان شكاوه‌ته‌وه و پێویسته هه‌ركه‌سێك تووشى ڤایرۆسه‌كه بوو سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكات نه‌ك له كاتێكدا كه بارودۆخى ته‌واو خراپ بووه”.
له سنوورى گه‌رمیان له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو 30ى ئه‌یلوولى 2020 رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا سێ هه‌زار و 827 هاووڵاتییه، 113 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه، دوو هه‌زار و 413 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پشكنین بۆ 19 هه‌زار هاووڵاتى ئه‌نجامدراوه.
More News
-
کەشناسێک: سبەی یەکشەممە وەرزی هاوین بە درێژترین ڕۆژی ساڵ دەست پێدەکات
14 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و مووچەی مانگی 6
52 mins لهمهوپێش -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسێک: سبەی یەکشەممە وەرزی هاوین بە درێژترین ڕۆژی ساڵ دەست پێدەکات
14 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و مووچەی مانگی 6
52 mins لهمهوپێش -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
21 hours لهمهوپێش


