
خوێندنگایەکی هەرێم
SNN
لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ شەممە خوێندن لە ناو پۆل بۆ قۆناغەکانی 1 و 2 ی بنەڕەتی دەستیپێکردۆتەوە و هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش بایکۆتی پرۆسەکە کراوە.
خوێندکارانی پۆلی یەك و دوو لە هەولێر و دهۆک گەڕاونەتەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن و خوێندن جارێكی تر بە پابەندبوون بە رێوشوێنە خۆپارێزییەکان دەستیپێكردووەتەوە.
لە لایەکی ترەوە هەر دوێنێ ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکیاندا “داوایان لە سەرجەم مامۆستایان کرد پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن، تا داواکارییەکانیان لە پێدانی مووچە و بە بێ بڕین لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت”.
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئێوارەی دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە ئەمڕۆ شەممە دەوامی خوێندنی قۆناغەکانی یەک و دووی سەرەتایی دەستپێدەکاتەوە، ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی داوای بایکۆتکردنی دەوامی خوێندنی لە مامۆستایان کرد بە خوێندنی ناوپۆل و ئەلیکترۆنیشەوە.
ئەنجوومەنەکە رەخنەی ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە گرتووە کە گوایە “مامۆستایان پشتگوێ دەخات و گوێ بە داواکانیان نادات”.
ماوەی زیاتر لە 60 رۆژە فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە و گەر بشیاندرێتێ مووچەی مانگی نیسان دەبێت.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
7 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
7 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
7 hours لهمهوپێش



