پێشنیارێك بۆ گەڕانه‌وه‌ی پاڵەوانێتی ماتۆرسواری جیهان له ئیسپانیاوه

ماتۆرسواری
پێشنیاركراوە به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری به ده‌ستپێكردنی وه‌رز به ئه‌نجامدانی 2 پێشبڕكێ له 2 هه‌فته‌ی له سه‌ر یه‌ك له مانگی ته‌مووزدا له سه‌ر گۆڕه‌پانی (خیرێس ) له باشووری ئیسپانیا ،پاش چه‌ند مانگێك له دواخستنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه .
رێکخەرانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له بهیاننامهیەكدا دەڵێن” حكومه‌تی ئه‌نده‌لوس و ئه‌نجوومه‌نی شاری خیرێس و گروپی دۆرنای خاوه‌ن مافی ریكلامكردن بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان، رێكکەوتن له سه‌ر پێشكه‌شكردنی پێشنیار بۆ حكومه‌تی ئیسپانیا‌و ئەگه‌ر ره‌زامه‌ندی له سه‌ر پێشنیاره‌كه بدرێت ، خیرێس 2 پێشبڕکێ له 19 و26 ی تهمووز له‌گه‌ڵ جه‌وله‌یه‌كی پاڵه‌وانێتی جیهان (سوپەر بایك ) له 2ی ئاب ده‌كات “.
ناوی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئیسپانیا له پێشبڕكێی ده‌ستپێكی وه‌رز ده‌نرێت و پێشبڕكێی دووه‌م به ناوی خه‌ڵاتی گه‌ورەی ئه‌نده‌لوس ده‌بێت .
رێکخەرانی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری ورده‌كاری سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه ، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به بێ جه‌ماوه‌ر بێت و ته‌نیا به بوونی كارمه‌نده سهرەكییهكان بێت .
ئیسپانیا كه زهرەرمهندترین وڵاتانی ئەوروپا بووە له بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به قۆناغ رێكکاره‌كانی کەرەنتینەی گشتی سوك ده‌كاته‌وه كه بوونه هۆكار بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه .
بڕیار بوو وه‌رزی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری له قه‌ته‌ر له 8ی ئازار ده‌ستپێبكات ، به‌ڵام ئه‌م جه‌وله‌یه سه‌باره‌ت به ئاستی یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، ئەمەش به‌هۆی رێکكاره‌كانی گه‌شت كردن کە له‌و كاته‌وه زنجیره‌یه‌ك له پێشبڕكێكانی تر دواخران .
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



