فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی زانکۆی کەرکوک دەرچوو

سەرۆکی پێشووی زانکۆی کەرکوک
لەلایەن سەرۆکی دادگای تاوانەکانی کەرکوکەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی زانکۆ پارێزگاکە دەرچوو.
بەپێی فەرمانەکە کە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کەرکوک و دەزگا ئەمنیەکان کراوە، سەرۆکی دادگا داوایکردوە بە پێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی، عەباس حەسەن تەقی مامۆستای کۆلێژی زانست و سەرۆکی پێشووی زانکۆی کەرکوک دەستگیر بکرێت و رۆژی شەممە 9ی ئایار لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.
مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دەڵێت “بە سزای زیندانی لە 7 ساڵ زیاتر نەبێت سزای ئەو فەرمانبەر و راسپێردراوە دەدرێت کە زیان بگەیەنێت بە پارە یاخود بەرژەوەندیەکانی ئەو شوێنەی تێیدا کار دەکات یاخود زیان بگەیەنێت بەو پارانەی لەلای هەڵگیراوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەکۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی2019 لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی ناوبراو لەگەڵ مامۆستای دیکەدا بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵی پڕۆژەکانی زانکۆ دەستگیرکران.
پێشتریش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بە فەرمانێکی وزاری لە 27ی تشرینی دوەمی 2019، سزای سەرنج راکێشان و هۆشداری بۆ ئەو مامۆستایانەی زانکۆ دەرکردوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



