
سەربازێکی ئازەربایجانی
SNN
حکومەتی مۆسکۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “هەریەک لە ئەرمینیا و ئازەربایجان پاش 10 کاتژمێر گفتوگۆ گەیشتوونەتە رێكکەوتن سەبارەت بە راگرتنی شەڕ، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە کاتی خۆجێی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە “هەردوولا بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرانی گرووپی میسک سەربە رێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپا دەبێت لە زووترین کاتدا بگەنە رێککەوتنێکی گشتگیر و لە کاتژمێر 12ەوە ئاگربەستەکە جێبەجێدەکرێت”.
بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، دەبێت باکۆ و یەریڤان لە ماوەیەکی کەمدا دیل و لاشەی سەربازەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕ پێبکەن لە هەرێمی قەرەباغ بە چاودێریی خاچی سووری نێودەوڵەتی.
پێشنیوه‌ڕۆى دوێنێ هه‌ینى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا رایگه‌یاند: “ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ى له مۆسكۆ ده‌ستبه دانوستان و گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ، پاش ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات له‌لایه‌ن مۆسكۆوه بانگهێشتكران”.
نیكۆل پاشینیا، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌رمینیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندبوو بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى ئاشتى له‌باره‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و وتى: “ئێمه ئاماده‌ین ده‌ستبه گفتوگۆى ئاشتى بكه‌ین، به مه‌رجێك به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان هه‌مان ویستى هه‌بێت، چونكه نامانه‌وێت شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌كان زیاتر له‌وه‌ى هه‌یه درێژه بكێشن”.
كێشه‌ى هه‌رێمى قه‌ره‌باخ له ساڵى 1980ه‌وه هەیە، له ساڵى 2020 دووباره سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، به‌پێى نوێترین ئاماره‌كان تا ئێستا، “201 هاووڵاتى ئه‌و هه‌رێمه كوژراون”.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
13 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
13 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
11 hours لهمهوپێش



