گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
940
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (10/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • رافایل نادال بۆ یاری کۆتایی رۆڵاند گارۆس سەرکەوت.
  • نادال توانی بە سێ کۆمەڵەی (6 – 3 ، 6 – 3 و 7 – 6) شکست بە شوارتزمانی ئەڵمانی بهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی.
  • نادال توانی بردنەوەی ژمارە 99 لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتیە بە دەست بهێنێت و سبەی لە یاری کۆتایدا رووبەڕووی جۆکۆڤیچ دەبێتەوە.
  • گرێبەستی کاماڤینگای یاریزانی یانەی رین ئاڵۆز بووە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشەوەچوونی ئاستی ئەو یاریزانەوە.

ئاس:

  • با بڕۆین.
  • رافایل نادال بۆ یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی سەردەکەوێت و بە سێ کۆمەڵە لە شوارتزمانی ئەڵمانی دەباتەوە.
  • هۆگۆ دورۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدریدە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کە پێشتر هێرشبەری یانەی خیتافی بووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • زەبەلەح.
  • رافایل نادال بۆ یاری کۆتایی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی سەردەکەوێت و لە شوارتزمانی ئەڵمانی دەباتەوە.
  • کومان پیدری خۆشدەوێت.
  • راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کومان، متمانەی بە پیدری هەیە لەوەتەی لە هاوینەوە ئەم یاریزانەی بینیوەو بە شێوەیەکی رێکخراو یاری پێدەکات.
  • کومان ئەستێرەکەی لاماسیای لە پلانەکانی داناوە بۆ وەرزی نوێ، ئەم راهێنەرە ئامادەیە پشت بە یاریزانە خوار تەمەن 21 ساڵەکەی ئیسپانیا ببەستێت.
  • 532 واژوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە کۆکراوەتەوە.

سپۆرت:

  • دەرگا کراوەتەوە بۆ عوسمان دیمبلی.
  • فەرەنسیەکە لە پلانەکانی کومان نیەو رۆشتنی ئەم یاریزانە وادەکات یانەکە گرێبەست لەگەڵ دیپای و ئیریک گارسیا بکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە بریکاری ئەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی زستانە بیفرۆشێت، ئەگەر رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
  • کومان پلانی 4-2-3-1 بە باشترین دەزانێت بۆ ئەوەی یانەکە یاری پێبکات.
  • رافایل نادالی ئیسپانی بۆ یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆس سەردەکەوێت.
  • لویس ئینریکی لە یاری سویسرا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەرفەت بە ئانسۆ فاتی دەدات بۆ ئەوەی بە سەرەکی یاری بکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this