بۆ ئەمساڵ لەكۆی هەشت بابەت هەر خوێندکارێک یەك پەرتوكی نوێی پێدەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەمساڵ ئەگەر پرۆسەی پەروەردەش دەستپێبكاتەوە ئەوا رووبەڕووی گرفتێكی گەورە دەبینەوە چونكە لە كۆی 70 هەزار خوێندکار لە سنوورەكەماندا كەمتر لە 70 هەزار پەرتوكی نوێمان لەبەردەستدایە و هەر خوێندکارێکی سەرەتایی لە كۆی هەشت بابەت تەنیا یەك كتێبی نوێی پێدەدرێت.
عومەر ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەر بۆ ئەمساڵ لە سنووری پەروەردەكەمان دەستیشبكرێتەوە بە پرۆسەی خوێندن ئەوا رووبەڕووی گرفتێكی زۆر دەبینەوە، چونكە رێژەی پەرتوكی نوێ و لە چاپدراو بە بەراورد بە ژمارەی خوێندکارانمان زۆر زۆر كەمە بە جۆرێك لە كۆی 70 هەزار خوێندکار كەمتر لە 70هەزار پەرتوكی نوێمان لەبەردەستدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەمساڵ هەر خوێندکارێک لە پۆلدا هەشت وانە دەخوێنێت بەڵام پەرتوكی تەنیا یەك وانەیان نوێیە و حەوت وانەكەی دیكە دەبێت پەرتوكی ساڵانی ڕابردوو بەكار بهێننەوە، بۆیە بە ناچاری بە بەرێوەبەرەكانمان ڕاگەیاندووە كە بە خوێندکاران بڵێن پەرتوكی ساڵی ڕابردوو بهێننەوە و جارێكی دیكە بەكاری بهێننەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ بە دەست چەندین كێشەوە دەناڵێنین لە هەمان كاتیشدا نەبوونی پەرتوكی نوێ بۆ خوێندکاران شانبەشانی نەبوونی مووچە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كێشەیەكی دیكەمان بۆ زیاد دەكات، بۆیە دەبێت وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێم لە خەمی چارەسەركردنی ئەم گرفتانەدا بن بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بەرەو شکستی تەواوەتی نەڕوات.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
10 hours لهمهوپێش



