وێنه:یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی(3×3) كوڕان و كچانی سلێمانی بەردەوامە

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د SNNsport
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راوه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، جارێكی‌تر یه‌كێتیی باسكه‌ی سلێمانی ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرده‌وه و پاڵه‌وانێتییه‌كی بۆ كوڕان و كچان ئه‌نجامدا.
له یه‌كه‌م چالاكی خۆیدا یه‌كێتیه‌كه پاڵه‌وانێتی (3×3) بۆ كوڕان و كچانی یانه‌كانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌نجامدا.
بیلال مه‌ولود سكرتێری لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ی کوردستان رایگه‌یاند:” ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر رۆح بكه‌ینه‌وه به وه‌رزش به تایبه‌تی یاری باسكە، چونكه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هات ، هه‌موو بواره‌كانی جیهان په‌كی كه‌وت ، بواری وه‌رزشیش بێبه‌ش نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر ده‌ست بكه‌ینه‌وه به چالاكییه‌كانمان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتییه كه ئه‌نجامی بده‌ین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به نیازین دوای ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی یاریه‌كه بكه‌ین له شاری سلێمانی به تایبه‌تیش بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی كوڕان و كچان”.
سكرتێره‌كه‌ی باسكه‌ی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات:” سوپاس بۆ خوا ئه‌توانم بڵێم ئێستاش یاری باسكه تاراده‌یه‌ك له پێشكه‌وتندایه به‌تایبه‌تی بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه گه‌شبینین به به‌شداری ئه‌و رێژه زۆره‌ی یانه‌كان له كوڕان و كچان كه زیاتر له 20 یانه به‌شداربوون”.
بۆ یه‌كه‌مجاره له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی (3×3) زۆرترین یانه به‌شداری كێبڕكێكان بكه‌ن له شاری سلێمانی، هه‌ر به‌هۆی زۆری تیپه‌كانه‌وه هه‌ندێ یانه به دوو تیپ به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كردبوو، ئه‌وه‌ش بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی به‌رپرسانی باسكه‌ی شاری سلێمانی.



More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
16 hours لهمهوپێش



