
یۆڤیچ
کەمێک پێش ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری راگەیاند، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە ماوەی 2 مانگە لەگەڵ یانەکەی مەشق و راهێنانی نەکردووە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی و ئەنجامدانی پشکنین بۆ لۆکا یۆڤیچ، ئەو یاریزانە لە قاچی راستیدا توشی پێکان بووە بە بێ ئەوەی یانەکەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات و تەنها نوسیویەتی”چاوەڕوانی ئەو چارەسەرییانە دەکەین کە بۆ ئەو یاریزانە کراوە”.
لۆکا یۆڤیچ ئەم وەرزە کەمترین بەشداری لە پێکهاتەکەی زیدان هەبووە، لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیسپانیای بەرەو سڕبیا جێهێشت و بەهۆی ئەو کارەشەوە رەخنەیەکی زۆری رووبەڕوو کرایەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە مەشق و راهێنانەکان دەکاتەوە و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشی بۆ هەموو یاریزانەکانی ئەنجامداوەو هیچ یاریزانێک هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نەبووە.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



